چەند زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە داواکردنی ڤیزا لە کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر
ئەم وێنەیە گەورەترکە
(© dpa - Report)
کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر
ئاداری 2012
رێنماییەکانی تایبەت بە ڤیزا
کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر وەک نوێنەرایەتییەکی هەرە بچوک بەداخەوە ئێستا تەنیا بەشێوەیەکی سنووردار دەتوانێت خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان پێشکەش بکات. هەروا لەبەر هۆکاری ئەمنیش دەبێت سەردانی هاوڵاتیان بۆ کونسوڵگەریی لە قۆناغی داهاتووشدا تەنیا لە رێگای دیاریکردنی وادەیەکی پێشوەختەوە دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لە کاتی داواکردنی وادەکە ناوی تەواو، بەرواری لەدایکبوون، ژمارەی پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوونی کەسی داواکەر تۆمار بکرێن.
ئەو کەسانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراقن، دەتوانن داوای ڤیزای شێنگن لە کونسوڵگەرییەکەمان بکەن ئەگەر لە یەکێک لەو دەستە کەسانە بن یاخود سەردانەکەیان بۆ ئەڵمانیا بەیەکێک لەو مەبەستە دیاریکراوانەی خوارەوە بێت:
- هەڵگرانی پاسپۆرتی خزمەت یاخود دیپلۆماسی
- ئەو بازرگانانەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا چەند جارێک ڤیزای شێنگنیان وەرگرتبێت و بتوانن پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ ئەڵمانیادا بسەلمێنن
- ئەندامانی شاندە حکومی و بازرگانییەکان، کە لەلایەن دەزگا رەسمییە ئەڵمانییەکانەوە داوەت کراون
- ئەو زانستکار یاخود هونەرمەندانەی لەلایەن رێکخراوە ئەڵمانییە رەسمییەکانەوە داوەت کراون
- چارەسەری پزیشکی خێرا لە ئەڵمانیا
- بەشداریکردن لە راهێنان و پێگەیاندن لای دەزگا ئەڵمانییە رەسمییەکان یاخود لەو بەرنامانەی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانییەوە پشتیوانی دەکرێن
بۆ تەواوی حاڵەتەکانی دیکەی تایبەت بە هاوڵاتیانی هەرێم باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە تایبەتمەندە: www.ankara.diplo.de، ژمارە تەلەفۆن بۆ دانانی وادەیەک لە بەشی ڤیزای باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە: 00902123404900
هاوڵاتیانی دیکەی عێراقی کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دادەنیشن، ئەوا پهیوهندی بکهن به باڵوزێخانەکەمان لە بەغدا: www.bagdad.diplo.de
زانیاری دیکە سەبارەت بە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا لە پەڕەکانی زانیاری دەست دەکەون.