تۆمارکردنی هاوسەرێتیی
ئەم وێنەیە گەورەترکە
(© colourbox)
لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی 2009ـوە هاوسەرگیریی لە ئەڵمانیا تەنیا لە تۆماری هاوسەرێتی ئەو فەرمانگەیەی هاوسەرگیرییەکەی لەبەردەمدا بەستراوە، تۆمار دەکرێت. لەسەر بنەمای ئەم تۆمارە بەڵگەنامەی هاوسەرێتی (Heiratsurkunde) دەردەکرێت. دەفتەری خێزانیی (Familienbuch) کە پێشتر باو بوو، چیتر دانانرێت.
بۆ ئەو هاوسەرگیرییانەی لە دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێن، دەکرێت بەپێی داوایەک هاوسەرگیرییەکە لە ئەڵمانیا تۆمار بکرێت، بەم شێوەیەش بەڵگەنامەیەکی هاوسەرێتی ئەڵمانی دەردەکرێت.
زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە لە پەڕەی تایبەت بە تۆمارکردنی هاوسەرێتییدا بخوێننەوە.