یەکێتی و فرەجۆری لە سیستەمی دادوەری و یاسا لە عێراقدا

ئەنستیتوتی ماکس پلانک بۆ یاسای گشتیی بەراوردکاریی و یاسای نێودەوڵەتی لە هایدلبێرگی ئەڵمانیا رۆژانی 25 و 26ی تشرینی دووەمی 2011 کۆنفڕانسێکی لە هەولێر دەربارەی یەکجۆریی و هەمەجۆریی لە سیستەمی دادوەری و یاسا لە عێراقدا سازکرد.

MPI-Konferenz in Erbil 2011 ئەم وێنەیە گەورەترکە (© GK Erbil)

  ئەم کۆنفڕانسە کە رۆژی 25ی تشرینی دووەم لەلایەن دادوەر مەدحەت ئەلمەحمود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدرالی و ئەنجومەنی دادوەری لە عێراق، پڕۆفیسۆری سویسری تۆماس فلاینەر و رۆلف ئولریش کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرایەوە، ئەمەش سێیەم کۆنفڕانسە لە زنجیرەیەک کۆنفڕانس و سیمینار بە بەشداریی دادوەران، پارێزەران و کارمەندانی دیکەی بواری دادوەری عێراقی بە مەبەستی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراقدا. ئەم چالاکییانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆمەکی دارایی دەکرێن و بەشێکن لە هەوڵەکانی ئەنستیتوتی ماکس پلانک بۆ پشتیوانیکردنی سەرەوریی یاسا و سەقامگیریی سیستەمی دەستوورییانە لە عێراقدا. ئەم بەرنامەیە هەروا راهێنان و پێگەیاندنی دادوەران و کارمەندانی دیکەی بواری یاسای دەستوریی دەگرێتەوە. شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2010 کۆنفڕانسێکی هاوشێوە دەربارەی رۆڵی پارێزەران و سەندیکاکانیان لە بنیاتنانی دەوڵەتی یاسا لە عێراقدا ساز کرا.

ئەنستیتوتی ماکس پلانک بۆ یاسای گشتیی بەرواردکاریی و یاسای نێودەوڵەتی هەروا لەگەڵ دادگای باڵای عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئامادەکردنی "رێبەرێکی یاسای دەستووری بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراقی".

لە کۆنفڕانسەکەی هەولێردا بەڕێزان دادوەر مەدحەت ئەلمەحمود، سەرۆکی دادگای باڵای عێراقی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی و دادوەر هانز پێتەر کاوڵ جێگری سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی تاوان لە لاهای ئامادەبوون.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە بەرنامەکانی هەماهەنگی لەسەر سایتی ئەنستیتوتی ماکس پلانک دەستدەکەون: www.mpil.de

یەکێتی و فرەجۆری لە سیستەمی دادوەری و یاسادا