رۆژانی بەرهەمی ئەڵمانی لە هەولێر
ئەم وێنەیە گەورەترکە
(© DWI)
نووسینگەی ئابووری ئەڵمانی لە هەولێر و بە هاوکاری سەنتەری توکنۆلۆژیا و راهێنانی ئەوروپی لە رۆژانی 16 و 17ی نیسانی 2012 رۆژانی بەرهەمی ئابووری ئەڵمانی لە هەولێر رێکخست.
لە یەکەم پیشانگای لەمجۆرەدا زیاتر لە 30 کۆمپانیا بەشدار بوون، ئەوانەی کە ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستانی یاخود لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کاردەکەن و یاخود نیازیانە لێرە دەستبەکار بن.
پیشانکاگە دەرەنجامێکی بەرچاو و نیشانەیەکی ئیجابی بەشداریی ئابووریی ئەڵمانیا بوو لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق بە گشتی.
ئەو کۆمپانیایانەی لە پیشانگاکەدا بەشداربوون زیاتر لە بوارەکانی پلانی بیناسازی و ئۆتۆمبێل بوون. کۆمپانیای تایبەتمەند لە بوارەکانی قیرکردن، پاراستن لە سووتان و ئینتەرنێتیش لە پیشانگاکە بەشدارییان هەبوو.
لەپاڵ چالاکییە راوێژکارییەکانی کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەردوو رۆژانی پیشانگاکە سیمینار، خستنەڕووی کاڵا و فرۆشتنی نموونە و کۆرسی زمان پێشکەش کران.
رۆژی 16ی نیسان پیشانگاکە تەنیا بۆ کەسانی تایبەت و رۆژی 17ی نیسانیش بۆ هەمووان کراوە بوو، کە تێکڕا زیاتر لە 700 کەس سەردانی پیشانگاکەیان کرد.